May 21, 2018 20:05 Asia/Tehran
  • حەکیم: دەوڵەتی زۆرێنەی نیشتمانی ڕێگە چارەی قۆناخی داهاتووی عێراق دەبێت

سەیید عەمارحەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق وتی: دەوڵەتی زۆرینەی نیشتمانی ڕێگە چارەی قۆناخی داهاتووی وڵات دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی " سومەریە نێوز " سەیید عەمار حەکیم ئەمڕۆلەگەڵ" یان کوبیش" نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دیدارو لە بارەی هەڵبژاردنەکان ودامەزرانی دەوڵەتی داهاتوولەگەڵ ناوبراو وتووێژی کرد. سەییدعەمار حەکیم لەم دیدارەدا هەروەها لەسەر گرینگایەتی دامەزرانی دەوڵەتی خزمەتگوزارکەبتوانێ هیواکان وداواکاریەکانی نەتەوەی عێراق بەدی بهێنێت ، پیداگری کرد. " عەمار حەکیم " ئەمڕۆ لەگەڵ " ئەیاد عەلاوی" جێگری سەرۆک کۆماری وسەرۆکی هاوپەیمانی هەڵبژاردەیی ئەلوەتەنیە " یش دیداری کردو دوو لایەن لەسەر دامەزرانی دەوڵەتی بەهێز بەپێی دەوڵەتی زۆرینەی نیشتمانی ڕێککەوتنیان کرد. مەبەست لەم یەکدەنگی ویەک بیروڕاییە ، دامەزرانی دەوڵەتێکی بەهێز لە ڕێگەی کردەوەکان وبڕیارگیریەکانی نیشتمانی ناوی لی براکەبە پاڵپشتی بە  بنەمای نیشتمانیە. هەواڵێکی تر لە عێراق باس لەوەدەکات، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەتاڵ کرانەوەی ئاکام وئەنجامی ١٠٣ بنکەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە ، دوای لێکدانەوەی سکالا گەیشتووەکان لە بارەی گزیکاریەکان ، هەواڵی داوە. هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بە ئامادە بوونی ٢٧ هاوپەیمانی  و٢٠٥ حیزب ولایەنی سیاسی لە دوازدەی مای بەڕێوە چوو . لەنێوان ٦٩٩٩بەربژار، ٣٢٩ کەس چوونە ناوپەرلەمانی عێراقەوە.  

سەرپەیڤ