جەبووری داوای بەڕێوەچوونەوەی هەڵبژاردنەکان دەکات
حوزهیران 11, 2018 07:46 Asia/Tehran
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق خوازیاری بەڕێوەچوونی هەمدیسانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی و بەدواداچوونی ئەو لایەنانە دەکات کە لە ساختەکاری وشێواندنی پرۆسەی هەڵبژاردندا دەستیان هەبووە .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی سەداوسیما ، سەلیم جەبووری رۆژی یەکشەممە بە ئاماژە بە ئاگرکەوتنەوە لە گەورەترین ناوەندی راگرتنی سندوقەکانی دەنگدان لە بەغدا گوتی ، دەبێ کەسانێک کە لە پرسی ساختەکاری و گزیکاری لە هەڵبژاردنی عێراقدا دەستیان بووە ، سزا بدرێن .
وەزاڕەتی نێوخۆی عێراق رۆژی یەکشەممە رایگەیاند ، گەورەترین ناوەندی راگرتنی سندوقەکانی دەنگدان لە عێراق بەر لە ژماردنەوەی بە دەستی دەنگەکان ، ئاگری تێکەوت و بە تەواوەتی لە ئاگردا سووتا .