دەس پێ بوونی بەزوویی لێکۆڵینەوە لەبارەی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگای ڕاگرتنی سندوقەکانی دەنگ لە بەغدا
وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: بەرپرسانی ئاسایشی بەزوویی لێکۆڵینەوە لەبارەی ئاگرکەوتەنوە لەکۆگای راگیرانی سندوقەکانی دەنگی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان دەس پێ دەکەن.
بەپێی راپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە سومرییەنیوز، پێش ڕاگەیێندرانی دەس پێ بوونی ئەو لێکۆڵێنەوانە لەلایەن قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە شەوی رابردوو(یەکشەممە) خوازیاری لێکۆڵینەوەو ئامادەکرانی ڕاپۆرێکی تۆکمە لە هۆوهەگەر و هۆکارەکانی ڕوودانی ئەو ئاگرکەوتنەوە بوو.
گەورەترین ناوەندی ڕاگرتنی سندوقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی ئەم دواییەی عێراق لە بەغدا، سەرلەئێوارەی رۆژی یەکشەممە ئاگری تێکەوت و بەتەواوەتی سووتا.
ئەو ڕووداوە لەکاتێکدا قەوما کە بەپێی پەسەندکراوی پەرلەمانی عێراق بڕیاربوو لەڕۆژی چوارشەممەوە ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە، بۆ دڵنیابوون لەئاستی ڕاست بوونی ئەنجامە ڕاگەیێندراوەکان، دەس پێ بکرێ.
پەرلەمانی عێراق پاش ئەوەی حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند، ئەگەری ئەنجام گرتنی"ساختەکاریی بەرفراوان" لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانیی عێراقدا هەیە، فەرمانی ژماردنەوەی دەنگەکانی ئەو هەڵبژاردنانەی دەرکرد.
چوارەمین هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی عێراق، ١٢ی مای بەشێوەی تۆمارکران و ژماردنی ئەلەکترۆنی ئەنجامی گرت بەڵام کارتەکانی دەنگدانیش پاش تۆمارکران دەخرایە نێو سندوق.