ڕەخنەگرتنی حەکیم لە هەوڵی ژومارێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراق
سەید عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نەتەوەیی ئێراق ئەمڕۆ شەممە لە خوتبەکانی نوێژی جەژنی ڕەمەزان لەبەغدا ، ڕەخنەی گرت لە هەوڵی ژومارێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراقی لەبەر گەڵاڵەی سێیەمین چاکسازییەکان بەسەر یاسای هەڵبژاردن.
ئەم دواییە ژومارێک لە نوێنەرانی ئێستای پەرلەمانی ئێراق کە لە هەڵبژاردنی دوازدەی مانگی مەی دەنگیان بە دەست نەهێنابوو، گەڵاڵەی سێیەمین چاکسازیی بەسەر دەستووری ئێراقیان خستەڕوو.
عەمار حەکیم وتی : پەرلەمانی ئێراق لەجیاتی ئەوەی یارمەتی بدەنە چارەسەرکرانی قەیرانی وڵات لە هەوڵدایە بۆ ئاڵۆزتر کردنی ڕەوشی ئێراق.
حەکیم وتیشی : هەروەها لەسەر ئەو باوەڕەین کە پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی بە زۆرینەی نەتەوەیی، دەتوانێ ڕێگەچارەیەکی ڕاستەقینە و قەبووڵ کراوە بۆ گرفتەکانی ئێراق بێت و لە چوارچێوەی ئەوەش دا دەکرێت ئەنجامێکی باشترمان دەست کەوێت بەڵام گەڕانەوە بۆسەر هاوکێشەکانی کۆن کارێکی هەڵەیە .
عەمار حەکیم وتیشی: دەبێ هەوڵ بدەین بۆ پێکهێنانی کابینەیەک بە ئامادەبوونی کەسانی پسپۆڕ و کارزان هەتا دەوڵەتی داهاتوو بتوانێ وڵامدەری داواکاری و پێداویستی خەڵک بێت و وڵات لە ڕێگەی گەشە و پێشکەوتن بەرەوپێش ببات .