ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە رۆژی سێشەممەوە
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ،لە سێشەممەی ئەم حەوتەیە لەم وڵاتە دەسپێدەکرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " لیس جەبر حەمزە، وتەبێژی کۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ شەممە ، بەدەرکردنی بەیان نامەیەک پیداگری کرد: ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان، بە بەشداری وئامادەبوونی ئەندامانی کۆمیساریای باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە نوسینگەکانی هەڵبژاردەیی لە پارێزگاکانی کەرکووک ،هەولێر، دهوک ، سلێمانی، سەلاحەدین ، نەینەوا وئەنبار ئەنجام دەبێت. ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی ناوەندەکانی دەنگ وەرگرتنی پارێزگاکان بە شێوەی پشت سەر یەک دەبێت و سەرەتا ژماردنەوەی دەستی لە پارێزگەی کەرکووک دەسپێدەکرێت وتی: ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان لە پارێزگاکانی تریش بەپێی کاتێک کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی دیاری دەکات، ئەنجام دەبێت. وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربوجۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەمەڕ ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکان لە ناوەندەکانی بەدەر لە عێڕاقیش وتی: ژماردنەوەی دەستی، گشت ناوەندەکانی هەڵبژاردەیی لەدەرەوەی عێڕاق دەگریتەوە. دادگەی یاسای بنەڕەتی عێراق وەکوو گرینگترین ناوەندی دادەڤانی ڕاڤەی یاسای بنەڕەتی لەم وڵاتە ٢١ی ژوئەن ڕەزامەندی خۆی لەگەڵ گەڵاڵەی هەڵوەشانەوەی ئاکام وئەنجامی هەڵبژاردنەکانی دەرەوە لە عێراق وژماردنەوەی دەستی سەتی دەی گشت دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە ی ڕاگەیاند . لە چوارەمین خۆلی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کە دوازدەی مای ٢٠١٨ بەبەشداری فرەتر لە سەتی ٤٤ی ئەوکەسانەی کە دەتوانن دەنگ بدەن وبەشێوەی ئەلکترونێکی بەڕێوەچوو، لیستەکانی هەڵبژاردەیی " سائیرون،مۆقتەدا سەدر بە ٥٤کورسیی ، ئەلفەتح هادی عامیری بە ٤٧ کورسیی، ئەلنەسر حەیدەر عیبادی بە ٤٢کورسیی لە پلەی یەکەم هەتا سێهەم دان.