داکۆکی حەیدەر عەبادی لە ئەژمارکردنەوە بەدەستی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق
سەرۆک وەزیرانی عێراق پێی داگرت: بەغدا بەپاڵپشتیەکی ستراتژیک لە ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق، لەئاراستەی ڕاست بوونی ئەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردنانە، دەجوڵێتەوە.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعێراقییە، حەیدەر عەبادی رۆژی سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسی حەوتانەی خۆی بەڕاگەیاندنی داکۆکیی حکومەتی عێراق لە گوێزرانەوەی سندوقەکانی دەنگ و جێگیرکردنی ئاسایشی ناوەندەکانی هەڵبژاردنیی بۆ ژماردنی دەنگەکان، هیوای خواست؛ ڕەوتی ژماردنی دەنگەکان لەخێراترین کاتدا کۆتایی پێ بێ.
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی ڕابردوو(سێ شەممە) ڕایگەیاند، دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەدەست ئەژمێردەکرێنەوە.
دادگەی یاسای بنەڕەتیی عێراق ٢١ی ژۆئەن ڕەزامەندیی خۆی دەربڕیبوو لەگەڵ گەڵاڵەی هەڵوەشانی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی دەرەوەی وڵات و ژماردنەوە بەدەستی سەتا دەی گشت دەنگەکانی هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی ئەو وڵاتە.
عەبادی هەروەها وتی: حکومەتی عێراق سوورە لەسەر پێوشوێن گرتنی کەسانێک کە لەهەڵبژاردنەکاندا پێشێلکارییان کردووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها بەئاماژە بە دۆخی ئاسایشیی بڕێک جاددە بەتایبەت ڕێگای بەغدا -کەرکووکیش وتی: هێزە حکومییەکان حەوتەی ڕابردوو پاش پێکهاتنی تیمێکی ئۆپراسیۆنی تایبەت، سەرکەوتنی زۆریان لەدابین کردنی ئاسایشی ڕێگاو جاددەکان بەدەست هێناوە.
حەیدەر عەبادی پێی داگرت: هەڵمەتی کردنەئامانجی گرووپی تیرۆریستی داعش لە خاکی سووریا بەردەوام دەکرێ.
بەرلەوەش سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردبوو لەسەر درێژەی هاوکاری لەگەڵ حکومەتی سووریا دژ بەتیرۆریستانی داعش.