پاکتاو کرانی شەش گوند لە ڕۆژهەڵاتی ئێراق لە لایەن هێزەکانی حەشدی شەعبیەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i345454-پاکتاو_کرانی_شەش_گوند_لە_ڕۆژهەڵاتی_ئێراق_لە_لایەن_هێزەکانی_حەشدی_شەعبیەوە
هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق ڕۆژی چوارشەممە توانیان شەش گوندی ناوچەی «مطیبیجه» لە مەودای نێوان گوندەکانی «دیاله» و «صلاح الدین» پاکتاو بکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 19, 2018 08:51 Asia/Tehran
  • پاکتاو کرانی شەش گوند لە ڕۆژهەڵاتی ئێراق لە لایەن هێزەکانی حەشدی شەعبیەوە

هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق ڕۆژی چوارشەممە توانیان شەش گوندی ناوچەی «مطیبیجه» لە مەودای نێوان گوندەکانی «دیاله» و «صلاح الدین» پاکتاو بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ هێزەکانی حەشدی شەعبی جگە لە پاکتاو کردنی ئەم شەش گوندە، ئاسایشی سێ جادەی سەرەکیی نێوان دیالە، کەرکووک و سەڵاحەدینشیان دابین کرد.

«خضیر المطروحی» فەرماندەری لەشکری ٢١ی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: لەم ئۆپەراسیۆنەدا زیاتر لە ٢٠ بنکە و حەشارگەی داعش تیاچووە و ئاسایشی جادە گرینگ و سەرەکییەکانی نێوان باکووری دیالە و باشووری کەرکووک و ڕۆژهەڵاتی سەلاحەدین دابین کراوە.

هەروەها ژێدەرە مێدیاییەکان ڕایانگەیاند کە تەقینەوەیەک لە شوێنی کۆبوونەوەی هێزە ئێراقییەکان لە کەرکووک ڕووی داوە و بۆتە هۆی کوژرانی سەربازێکی ئێراقی.