جەختی سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر پێویستیی بەردەوام کرانی ھەوڵەکان بۆ ڕزگار کردنی ئەو ئێزدییانەی لە لایەن داعشەوە بەدیل گیراون
سەرۆک کۆماری عێراق لە چوارەمین ساڵگەڕی شاڵاوی تیرۆریستان بۆ سەر شنگال داوای بەردەوام کرانی ھەوڵی ڕزگار کردنی کوردە ئێزدییەکانی کرد لە ژێر ڕکێفی تیرۆریستانی داعش.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس،فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆماری عیراق که‌به‌یانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە له‌به‌غدا له‌کۆنگره‌یه‌کی تایبه‌ت به‌یادی چوارساڵه‌ی جینۆسایدی ئێزدیه‌کان قسەی داگرت جەختیشی کرد: تاقمی خوێنمژ‌و تیرۆریستی داعش تاوتانی دڕندانەی زۆری دژی ئێزدییەکان ئەنجام داوە.
فوئاد مەعسوم وتیشی: ئەو دڕندەکارییەی کە تیرۆریستانی داعش بەرامبەر بە کوردانی ئێزدی و فێرخوازە سەربازییە شێعەکان لە بنکەی ئاسمانیی سپایکەر لە نزیکی شاری تکریت ئەنجامیان دا، ویژدانی خەڵکانی جیھانی ھەژاند.
فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆماری عیراق ھەروەھا جەختی کرد له‌سه‌ر گرنگیی به‌رده‌وامبوونی کاری نیشتمانی و نێوده‌وڵه‌تی بەبڕشتانەش بۆ ئازادکردنی سه‌رجه‌م دیل و گیراوه‌کانی هاووڵاتیانی ئێزدی و که‌مکردنه‌وه‌ی ئازاری ئاواره‌کان و په‌له‌کردن له‌ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانیان و قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌یان یاخود قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی بنەماڵەکانیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و زیانه‌ماددی و مه‌عنه‌ویه گه‌ورانه‌ی له‌و کاره‌ساته‌دا به‌ریان که‌وتووه.
جێگای ئاماژەیە کە تیرۆریستانی داعش لە سەرەتاکانی مانگی ئاگۆستی ساڵی ٢٠١٤ی زایینی وێڕای پەلاماردانی ناوچەی شنگال لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق و داگیر کردنی ئەم ناوچەیە، نزیکەی پێنج ھەزار کوردی ئێزدییان قەڵاچۆ کرد‌و ھەزاران ئافرەت و کچیشیان بەدیل گرت.