ئاب 09, 2018 13:07 Asia/Tehran
  • داخوازیی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە دەوڵەتانی جیھان: ئەمریکا پاشگەز کەنەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: سەپاندنی گەمارۆ بەسەر وڵاتاندا رەتدەکەینەوە،وەھا هەنگاوێک کاریگەریی خراپی دەبێت لەسەر ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی سبەی ھەرێمی کوردستانی عێراقەوە،وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە کە لە ئاراستەی پەشیمان کردنەوەی ئەمەریکا لە سزا ئابورییەکانی سەر ئێران ھەوڵی خۆیان بەکار بێنن.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە کە سەپاندنی گەمارۆ بەسەر وڵاتاندا کە دیارە زیانی زۆر بە گەلی ئەو وڵاتە دەگەیەنێت بە ھەموو پێکهاتەکانییەوە رەتدەکەنەوە ، ئینجا هۆشداریشی داوە کە ئاوا هەنگاوێک کاریگەریی زۆر خراپی دەبێت لەسەر ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە.

وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەکەدا داوای دەستوەردانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات لەپێناو پەشیمانکردنەوەی ئەمەریکا لەو سزایانەی وا بەسەر ئێرانی دا سەپاندووە جەختی کردووە: سزاکانی ئەمەریکا کاریگەریی خراپی لەسەر عێراق  وناوچەکە دەبێت لەروی ئابوری و کۆمەڵایەتییەوە.

جێگای ئاماژەیە لەم دواییەدا فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک کۆماری عێراقیش ھەر لە پەیوەندی لەگەڵ سزاکانی سەر ئێران ڕ ایگەیاند بوو،دۆخی عێراق ‌و سروشتی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌تی، پابه‌ند بوونی عێراق به‌ جێبه‌جێ کردنی سزاکانی واشێنگتۆن بۆ سه‌ر تاران قورس ده‌کاته‌وه‌و لەم ڕووەوە وا ھەڵدەگرێت کە عێراق نه‌بێته‌ لایه‌نێک له ‌دژی لایه‌نێکی دیکه‌ له‌و ململانێیه‌ی وا ئێستا بوونی هه‌یه‌.

جێگای ئاماژەیە داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە شەشەمی ئوت لە فەرمانێکدا ھێندێک لە بایکۆتە نایاساییەکانی ئەو وڵاتە دژی ئێرانی لە بەشی زێڕو ترۆمبیل سازی دا گەڕاندەوە.

سەرپەیڤ