ڕاگەیاندنی ئەنجامی سەر لە نوێ ژمێردرانەوەی دەستیی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق
ئەنجامی سەر لە نوێ ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراق باس لەوە دەکات کە ھیچ گۆڕانێک لە ئەنجامەکانی پێشوو بەدی نەهاتووە.
بەپێی راپۆرتی ئیرنا؛ئەنجومەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراق لە ئاگادارینامەیەکدا ئەنجامی دەنگەکانی ١٧ پارێزگای ئێراقی بە لەسەداسەد ھاوتەریب لەگەڵ ئەنجامە ڕاگەیەندراوەکەی پێشوو واتە ژماردنی ئێلێکترۆنیکی زانی.
مانای یەکگرتنەوەی تۆکمە و تەواوی ئەو دوو چەشنە ژماردنی دەنگە ئەوەیە کە ژماری کورسییەکانی پارت و هاوپەیمانییە هەڵبژاردەییەکان لەم پارێزگایانەدا گۆڕانی بە سەردا نەهاتووە.
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێراق سێهەمی ژولایی ٢٠١٨ پاش سکاڵای لایەنە جۆربەجۆرەکان سەبارەت بە ڕوودانی گزیکاری لە هەندێ ناوەندی دەنگدان، سەر لە نوێ ژماردنەوەی دەنگەکانی دەست پێ کرد.
بەرلەوە دادگەی یاسای بنەڕەتیی ئێراق وەکوو گرینگترین ناوەندی دادەوانیی شی کردنەوەی یاسای بنەڕەتی لەو وڵاتە ، ٢١ی ژوەن ڕازی بوونی خۆی بە هەڵوەشێندرانەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی دەرەوەی وڵات و ژماردنەوەی دەستیی ١٠%ی سەرجەم دەنگەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاندبوو.
چوارەمین خولی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی ئێراق بە ئامادەبوونی ٢٧ هاوپەیمانیی هەڵبژاردەیی و ٢٠٥ پارت و ڕەوتی سیاسیی ڕۆژی ١٢ی مانگی مەی بەڕێوە چوو و سەرجەم ٨٨ لیستی هەڵبژاردەیی ململانێیان کرد بۆ دەس خستنی ٣٢٩ کورسیی پەرلەمان.
لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراقدا، هاوپەیمانیی سائیرون (موقتەدا سەدر) ٥٤ کورسی، ئەلفەتح (هادی عامری) ٤٧ کورسی، ئەنەسر (حەیدەر عەبادی) ٤٣ کورسی، دەوڵەتی یاسا (نووری مالکی) ٢٥ کورسی، وەتەنییە (ئەیاد عەلاوی) ٢٢ کورسی و ڕەوتی حیکمەت (سەید عەمار حەکیم) ١٩ کورسی و ئەلقەرار (ئوسامە نوجەیفی) ١٣ کورسیی پەرلەمانیان بە دەست هێنا.