لایەنە سوننەکانی عیراق : ئوسامە نوجەیفی کاندیدمانە بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان
لایەنە سوننەکانی عیراق دوای چەند کۆبونەوەیەک ڕایانگەیاند: کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ئوسامە نوجێفیە.
لەچەند ماوەی ڕۆژی ڕابردوودا لایەنە سوننەکانی عیراق دوای چەند کۆبونەوەیەک پڕۆژەی "میحوەری وەتەنی"یان ڕاگەیاندو دواتریش جەختیان لە سەر ئەوە کرد کە کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ئوسامە نوجێفیە.
نووسینگەی ئەمینداری پڕۆژەی عەرەبی لە عێراق لە راگەیێندراوێکدا پێی داگرت: تاکە کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئوسامە نوجەیفی، جێگری سەرۆک کۆمارەو ئەوەی لە دەزگاکانی راگەیاندن باسدەکرێت لەبارەی کاندیدێکی دیکە راست نییەو بە هەموو شێوەیەک رەتیدەکەینەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر عومەر ئەلحمێری، گوتەبێژی فەرمیی پڕۆژەی عەرەبی رایگەیاندبوو، لەنێو هاوپەیمانی "میحوەری وەتەنی"دا، تەڵاڵ زەوبەعی، کاندیدی پڕۆژەی عەرەبییە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.
جێگای ئاماژەیە هاوپەیمانیی میحوەری وەتەنی بە بەشداریی شەش سەرکردەی دیاری سوننەکان پێکهێنراوە کە بریتین لە جەمال کەربوولی، ئوسامە نوجەیفی، خەمیس خەنجەر، ئەحمەد جبووری، سەلیم جبووری و فەلاح حەسەن زێدان .