پێداگریی حەشدی شەعبی لەسەر دەستەبەریی ئاسایشی پاوەجێ لەسنووری عێراق لەگەڵ سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i355508-پێداگریی_حەشدی_شەعبی_لەسەر_دەستەبەریی_ئاسایشی_پاوەجێ_لەسنووری_عێراق_لەگەڵ_سوریا
جێگری فەرماندەری ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار(رۆژاوای عێراق) جەختی کرد لەسەر ئامادەیی باڵای هێزە جەماوەریەکان(حەشدی شەعبی) لەکەرتی سنوریی لەگەڵ سوریا بۆ بەرەوڕووبوونەوەی هەرچەشنە دزەیەکی دەس وپێوەندییەکانی داعش بۆ نێو خاکی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 07, 2019 12:56 Asia/Tehran
  • پێداگریی حەشدی شەعبی لەسەر دەستەبەریی ئاسایشی پاوەجێ لەسنووری عێراق لەگەڵ سوریا

جێگری فەرماندەری ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار(رۆژاوای عێراق) جەختی کرد لەسەر ئامادەیی باڵای هێزە جەماوەریەکان(حەشدی شەعبی) لەکەرتی سنوریی لەگەڵ سوریا بۆ بەرەوڕووبوونەوەی هەرچەشنە دزەیەکی دەس وپێوەندییەکانی داعش بۆ نێو خاکی عێراق.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی "عین العراق"؛ "ئەحمەد نەسروڵڵا" جێگری فەرماندەری ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی لە ئەنبار لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هیزەکانی حەشدی شەعبی بەهاواهەنگیی هێزە ئاسایشییەکان، سوپاو پۆلیس لەو پارێزگایە، پاوەجێی و جێگریی ئاسایش بۆ دانیشتووانی، دەستەبەر دەکەن.

فەرماندەرانی گوردانەکانی حەشدی شەعبی لەدانیشتنێک لە شاری ئەلقائیم لەپارێزگای ئەنبار، وێڕای تاووتوێی بارودۆخی ئاسایشی لە کەرتی سنووری، بۆ پێش گرتن بە دزەی ترۆریستانی داعش ئامادەییان ڕاگەیاند.

لەهەواڵێکی دیکەدا، هێزەکانی حەشدی شەعبی لەدرێژەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکرانی ناوچە ڕزگاربووەکان لە بوونی تەکفیرییەکان، دەستیان بەسەر پێنج تۆنێلی ترۆریستانی داعشیان لە پارێزگای سەلاحەدین(باکوری عێراق) داگرت و وێرانیان کردن.

حەشدی شەعبی هەروەها حەفتا بۆمبی دانراو لەلایەن ترۆریستانی داعشی لە پارێزگای سەلاحەدین تەقاندەوە.