فەرمانی فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بۆ گرتنی تێکدەران
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i371440-فەرمانی_فەرماندەری_گشتیی_هێزە_چەکدارەکانی_عێراق_بۆ_گرتنی_تێکدەران
وتەبێژی فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق باسی دەرچوونی فەرمانێک بۆ بەگژداچوونەوەی " تێکدەران "ی کرد لەمیانەی ناڕەزایەتیەکانی سەرشەقامی وڵاتەکەی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2019 12:56 Asia/Tehran
  • فەرمانی فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بۆ گرتنی تێکدەران

وتەبێژی فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق باسی دەرچوونی فەرمانێک بۆ بەگژداچوونەوەی " تێکدەران "ی کرد لەمیانەی ناڕەزایەتیەکانی سەرشەقامی وڵاتەکەی.

بە پێی راپۆرتی رۆژی پێنجشەممەی کەناڵی ئەلعێراقیە ف عەبدولکەریم خەلەف وتەبێژی فەرماندەری هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند بە گوێرەی فەرمانی فەرماندەریی  ، " تێکدەران " و کەسانێک کە لە خۆپێشاندانەکان ، ڕێگا و بانەکان دادەخەن ، دەگیرێن  .

 خەلەف گوتی ، فەرمان بە هێزە چەکدارەکان دراوە خێرا یاسا جێبەجێ بکرێ .

 چەند کاژێرێک دوای ئەم فەرمانە ، قەیس ئەلمەحمەداوی فەرماندەری ئەرتەشی عێراق لە بەغدا ، باسی کرانەوەی هەموو رێگا داخراوەکان بە دەستی ناڕازیان لە پێتەختی کرد .

 خولی نوێی خۆپیشاندان لە عێراق لە 25 ی ئوکتوبرەوە دەسپێ بوو . ناڕازیان دەیان ڕێگا لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە لە باشووری  عێراقیان داخستوە تا بەم جۆرە حکومەت ناچار بکەن دەست لە کار بکشێتەوە .