بەرپەرچدرانەوەی پەلاماری داعش بۆسەر باشوری موسڵ لەلایەن حەشدی شەعبیی عێراقەوە
حەشدی شەعبیی عێراق، پەلاماری ترۆریستانی داعش بۆسەر باشوری موسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا لەباکوری عێراقی بەرپەرچ دایەوە.
بەپێی ڕاپۆری رۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی فارس، هێزەکانی تیپی٤٤ی حەشدی شەعبیی عێراق بە بەرپەرچدانەوەی پەلاماری دەس و پێوەندیەکانی داعش لە باشوری موسڵ، ژمارێک لەترۆریستانی داعشیان کوشت.
حەشدی شەعبی لەڕۆژانی ڕابردووشدا چەندین پەلاماری ترۆریستانی داعش بۆسەر رۆژهەڵات و بکوری عێراقی بەرپەرچ داوەتەوە.
دەس وپێوەندییە شاراوەکانی گرووپی ترۆریستیی داعش لە چەند حەوتەی ڕابردوودا بە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە نائارامیەکانی عێراق، دەستیان داوەتە پەلاماردانی ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە.
خۆپێشاندانی خەڵکی عێراق بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گەندەڵی، بێکاری، و کەمبوونی ڕاژەکارییە گشتیەکان، لە یەکەمی ئۆکتۆبرەوە دەس پێ بووەو لە ژمارێک لەناوچەکانی ئەو وڵاتە هەروا بەردەوامە.