پاکتاوکرانی چەند گوندێک لە پارێزگای دیالەی عێراق
سەرکردەی حەشدی شەعبی لە پارێزگای دیالەی ڕۆژهەڵاتی عێراق، باسی پاکتاوکرانی چەند گوندی ئەم پارێزگایەی کرد لە ژێر ڕکێفی چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی داعش.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی فارس، « تالیب موسەوی» سەرکردەی حەشدی شەعبی لە پارێزگای دیالەی ڕۆژهەڵاتی عێراق، وتی: هێزەکانی حەشدی شەعبی بە هاواهەنگیی سوپای عێراق لە ناوچەکانی جەبەل قزلاقز، وادی کلای و ئەلنیدا 10 گوندیان لەژێر ڕکێفی تیرۆریستانی دەاعش دەرهێناو بە تەواوی پاکتاویان کردەوە.
دوابەدوای دوو شاڵاوی تیرۆریستیی ڕۆژی دووشەممەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر پارێزگای دیالەی عێراق کە کوژرانی کۆمەڵێک لە هێزەکانی ئاسایشتی لێ کەوتەوە، هێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتە ڕۆژی سێ شەممە هەڵمەتێکی سەربازیی بەربڵاویان دژی بەرماوەکانی داعش لەم ناوچەیەدا دەست پێ کرد.
هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییەش چەند شاڵاوێکی تیرۆریستانی داعشیان لە ڕۆژهەڵات و باکووری عێراق بەرپەرچ دایەوە.