هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێراق بۆسەر بنکەکانی داعش لە بەرزایەکانی حەمرین"ی ئەو وڵاتە.
کانونی یهکهم 19, 2019 20:04 Asia/Tehran
فڕۆکە شەرکەرەکانی ئێراق حەشارگەی چەکدارانی ڕەشەکوژی داعشیان لە زنجیرەچیاکانی حەمرین " هەڵکەوتوو لەنێوان کەرکووک و سەلاحەدین دایە بەر هێرش.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرمی ئێراق "تەحسین خەفاجی" وتەبێژی هێزە هاوبەشە چەکدارەکانی ئێراق وتی کە لەمیانەی ئۆپەڕاسیۆنەکەی ئەمڕۆ پێنج شەمە بەدژی ڕەشەکوژانی داعش ، تونێل و حەشارگەی چەکدارە ڕەشەکوژەکان خاپوورو کاول کران.
ناوبراو وتی کە ئەو هێرشانە بەڕادەیەک توندو وردو ڕێک بوون کە لەئاکام دا سەرجەم ڕەشەکوژەکانی نێو ئەو حەشارگانە لەنێوچوون.
پارێزگەکانی کەرکووک و سەلاحەدین بەهۆی خاوەنداریەتی دەڤەرگەلێکی بەربڵاوو کوێستانی و پڕهەورازوو نشێو بۆنە شوێنی خۆحەشاردانی پاشماوەی ڕەشەکوژانی داعش.