موشەکێکی کاتیوشا ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i381176-موشەکێکی_کاتیوشا_ئاراستەی_ناوچەی_سەوزی_بەغدا_کرا
موشەکێکی کاتیوشا ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کرا کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا و وڵاتانی بیانی لێیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 19, 2020 13:08 Asia/Tehran
  • موشەکێکی کاتیوشا ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کرا

موشەکێکی کاتیوشا ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کرا کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا و وڵاتانی بیانی لێیە.

تۆڕی میدیای ئەمنی سەر بە حکوومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە موشەکێکی کاتیوشا ئاراستەی ناوچەی سەوزی شاری بەغدا کراوە کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا و وڵاتانی بیانی و بیناکانی حکوومەتی لێیە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە مووشەکەکە بەر خانویەکی چۆڵ کەوتووە و هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە ئەو مووشەکە لە شەقامی فەڵەستینی رۆژهەڵاتی بەغداوە ھاوێژراوە و دوای هێرشەکەش بۆ ماوەیەکی کەم زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەی سەوز لێدراوە.

ئەمە یەکەم جار نییە کە ناوچەی سەوزی بەغدا کە ناوچەیەکی دیپلۆماسیی دێتە ئەژمارو باڵوێزخانەی زۆرێک لە وڵتانی بیانی لەوانە ئەمریکای تیادا ھەڵکەوتووە، دەکرێتە ئامانج.