بەرھەم ساڵح: پەیوەندیی عێراق لە گەڵ وڵاتانی دیکە دەبێ ھاوسەنگ بێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i381606-بەرھەم_ساڵح_پەیوەندیی_عێراق_لە_گەڵ_وڵاتانی_دیکە_دەبێ_ھاوسەنگ_بێت
سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندیی وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەو جیھان پێی داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 29, 2020 09:49 Asia/Tehran
  • بەرھەم ساڵح: پەیوەندیی عێراق لە گەڵ وڵاتانی دیکە دەبێ ھاوسەنگ بێت

سەرۆک کۆماری عێراق لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندیی وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەو جیھان پێی داگرت.

«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازیی کرد لە «موستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە ، لەدیدارەکەدا  سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە، بەغدا بەدوور لە پێشێل کرانی سەروەری و دەستەڵاتی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە، دەبێ سیاسەتێکی ھاوسەنگ لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەو جیھان بگرێتە بەر.

ھەرلە دیدارەکەدا «بەرھەم ساڵح» و «موستەفا کازمی» لە سەر پێویستیی چارەسەر کردنی قەیرانەکانی ئەم وڵاتە و ئەوبەرایەتی دانان بۆ خەباتی دژی ڤایرۆسی کۆرۆناو دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ گرفتە ئابوورییەکان و ڕاگەییشتن بە ڕەوشتی گوزەرانی تەواوی شارومەندان پێیان داگرت.

بە ھەردووکیانەوە ئەوەشیان دووپات کردەوە کە دەبێ پەلە بکرێت لە تەواوکردنی کابینەی حکومەت و کاندیدکردنی کەسانی بەتوانا و دەستپاک و پشتیوانیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی کارنامەکەی کە پەرلەمان دەنگی لەسەر داوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت و دەستەبەرکردنی داواکارییە رەواکانی هاوونیشتمانیان و چەسپاندنی چاکسازییە داواکراوەکان. 

هەر لەمیانەی دیدارەکەدا، تیشک خرایە سەر قۆناغی ئێستای وڵاتیش کە پێویستی بە یەکخستنی هەوڵەکان و پەیوەستبوونی هەمووانە بۆ لەناوبردنی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش و پاراستنی دەستکەوت و بەردەوام کردنی سەرکەوتنەکان، بەجۆرێک کە ئاسایش و ئارامی بۆ ھاووڵاتیان دابین بکرێت.