ڕەخنەی وتەبێژی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق لە دانوستانەکانی نێوان بەغداو واشێنگتۆن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i383274-ڕەخنەی_وتەبێژی_بزوتنەوەی_نوجەبای_عێراق_لە_دانوستانەکانی_نێوان_بەغداو_واشێنگتۆن
وتەبێژی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق دانوستانەکانی نێوان بەغداو واشێنگتۆنی بە ھەوڵدان لە ئاراستەی ڕەوایەتی بەخشین بە داگیرکاری لێکدایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 02, 2020 14:41 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی وتەبێژی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق لە دانوستانەکانی نێوان بەغداو واشێنگتۆن

وتەبێژی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق دانوستانەکانی نێوان بەغداو واشێنگتۆنی بە ھەوڵدان لە ئاراستەی ڕەوایەتی بەخشین بە داگیرکاری لێکدایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانی ئەلعالەم،«نەسر شمەری» وتەبێژی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق وێڕای ڕەخنەگرتن لە دانوستانەکانی ئەم دواییەی نێوان عێراق و ئەمریکا وتیشی: ئەو دانوستانانە لە ڕاستی دا ھەوڵدانێک بوو لە ئاراستەی بەزاندنی پەسەندکراوەکەی پەرلەمانی عێراق.

پەرلەمانی عێراق پێنجەمی ژانویەی ٢٠٢٠ گەڵاڵەی وەدەرنانی ھێزەکانی بیانی لە خاکی عێراق و کۆتایی ھێنان بە ئەرکە ڕواڵەتییەکانی ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی خەباتی دژی داعش تێپەڕاند.

وتەبێژی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق ھەروەھا گیرانی ئەندامانی ھێزی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقی ئیدانەکردو پێی داگرت کە بزوتنەوەی نوجەبا لە تەنیشتی ئەو ھێزانەدا دەمێنێتەوە.