ته‌مووز 26, 2020 18:00 Asia/Tehran
  • ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق: بەم حاڵەوە ناتوانین ڕێگری لە هێرشەکانی تورکیا بکەین

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە نەبوونی یەک هەڵوێستی وایکردووە تورکیا لە هێرشەکانی بۆ سەر خاکی ئەم وڵاتە بەردەوام بێت.

حەنین قەدۆ ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ خاکی هەرێمی کوردستان وتی: بە هۆی نەبوونی هەڵوێستێکی یەکگرتوو لە لایەن حکومەتەوە، دەستێوەردان و هێرشەکانی تورکیا لە خاکی عێراق بە گشتی ڕوو لە زیادبوون دەکات.

ناوبراو وتی: حکەمەتەکانی هەرێم و بەغدا هیچ لەم پرسەدا هاوهەڵوێست نین و هەروەها لایەنە سیاسییەکانیش ناتوانن بگەنە هەڵوێست و کاردانەوەیەکی هاوبەش و ئەمەش پێگەی عێراق لاواز دەکات.

قەدۆ وتی: هێزەکانی تورکیا هاتوونەتە پارێزگای دهۆک و زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە بە شەقامەکانی ئەو شارەشدا دەسوڕێنەوە.

ئەم ئەندامەی پەرلەمانی عێراق هۆشدارییدا کە نەبوونی هەڵوێستێکی یەکگرتوو و کاردانەوەی گونجاوی عێراق وایکردووە کە تورکیا بە بێ هیچ بەربەستێک بەردەوام بێت لە دەستێوەردان و هێرشەکانی.

سەرپەیڤ