گردبوونەوەی ناڕەزایانە لە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i385089-گردبوونەوەی_ناڕەزایانە_لە_بەردەم_باڵوێزخانەی_تورکیا_لە_بەغدا
دەیان کەس لە شارومەندانی عێراقی ڕۆژی پێنج شەممە لە بەردەم بینای تورکیا لە بەغدا بۆ ناڕەزامەندی بەرامبەر بە ھێرشی سەربازیی ئانکاراو کوژرانی سنووروانانی ئەم وڵاتە لە ھەرێمی کوردستان خڕ بوونەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 13, 2020 19:41 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی ناڕەزایانە لە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە بەغدا

دەیان کەس لە شارومەندانی عێراقی ڕۆژی پێنج شەممە لە بەردەم بینای تورکیا لە بەغدا بۆ ناڕەزامەندی بەرامبەر بە ھێرشی سەربازیی ئانکاراو کوژرانی سنووروانانی ئەم وڵاتە لە ھەرێمی کوردستان خڕ بوونەوە.

کاربەدەستێکی ئاسایشتی لە وتووێژێکدا لەگەڵ سومریەنیوز ڕایگەیاند: دەیان کەس بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ھێرشی فڕۆکەبێ فڕۆکەوانەکەی تورکیا کە بووە ھۆی کوژرانی دوو ئەفسەری سنووروانیی عێراقی لە پارێزگای ھەولێر، لە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا گرد بوونەوە.

بە پێی ھێندێک لە ڕاپۆرتەکان ناڕەزایان دژی دەوڵەت و کاربەدەستانی تورکیا دروشمیان ھەڵدا.

لە ھێرشی ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردووی تورکیا بۆ سەر ناوچەی «سیدەکان» لە باکووری پارێزگای ھەولێر، چوارکەس لە ئەندامانی ھێزی سنووروانیی عێراق لەوانە دوو ئەفسەری باڵا کوژران.