٦ کوژراوو بریندار لە تەقینەوەیەکی عێراق دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i385467-٦_کوژراوو_بریندار_لە_تەقینەوەیەکی_عێراق_دا
لە ئەنجامی دوو تەقینەوە لە ڕۆژھەڵات و باکووری عێراق شەش کەس لە سوپاو ھێزەکانی دژەتیرۆری ئەم وڵاتە کوژران و یان بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 22, 2020 10:53 Asia/Tehran
  • ٦ کوژراوو بریندار لە تەقینەوەیەکی عێراق دا

لە ئەنجامی دوو تەقینەوە لە ڕۆژھەڵات و باکووری عێراق شەش کەس لە سوپاو ھێزەکانی دژەتیرۆری ئەم وڵاتە کوژران و یان بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی بەغدا ئەلیەوم، ئێوارەی ڕۆژی ھەینی لە کاتی تێپەڕینی گەشتییەکی سوپای عێراق لە شارستانی میقدادیەی پارێزگای دیالە لە ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە، بۆمبایەکی تەنیشت جاددە تەقییەوەو بوە ھۆی بریندار بوونی سێ لەشکریی عێراق.

ڕۆژی ھەینیش لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە پارێزگای سەلاحەددین لە باکووری بەغدا، ئەفسەرێکی عێراقی کوژراو دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

چالاکیی بەرماوەکانی داعش لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق لەوانە پارێزگاکانی دیالەو سەلاحەددین لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە پەرەی سەندووە.