کازمی: پێبەندی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنیی پێش وەختین
سەرۆک وەزیرانی عێراق پێی داگرت؛ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێش وەخت، وادەو بەڵێنیی پاوەجێی حکومەتەکەیەتی لەحاند گەلی عێراقدا.
مستەفا کازمی لە لێدوانێکی بەبۆنەی عاشورای حوسێنی گوتی: دەبێ لە شێوازی ئیمام حوسێن(ع) پەند وەرگرین، چونکە پەیامی عاشورا، دورکەوتنەوە لە تۆڵەسەندنەوەو نەفرەت و ڕووکردنە ئاوەدانیی نیشتمانە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ، باسی کۆتایی قۆناخی یەکەمی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی پێشێلکرانی مافی خۆپێشاندەرانی خۆپێشاندانەکانی ساڵی ڕابردووی ئەو وڵاتەی کردو گوتی: ئاماری قوربانیان وبریندارانی خۆپێشاندانەکان ئامادە کراوە هەتا حکومەت لەمەڕ قەرەبووی ئەوانەوە هەنگاوهەڵبگرێ.
مستەفا کازمی هەروەها بەپێداگری لەسەر بەرەوڕووبوونەوەی توندی پەلاماردەرانی هێزە ئاسایشی و فریاگوزاریەکان گوتی: ڕێگەنادەین کەس، ئێمە بەرەو پاشاگەردانی و پشێویی سەرچاوەگرتوو لە لێکهەڵوەشانی دەسەڵات، پاڵ پێوەنێ.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی بە وادەو بەڵێنیی پاوەجێی حکومەتەکەی بەرامبەر بە گەلی عێراق زانی و داوای لە دەنگدەران کرد بۆ نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری بەمەبەستی هاوبەشیان لە هەڵبژاردنەکاندا ئامادە بن.