کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لە «حلە»ی عێراق ھێرشی کرایە سەر
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i386588-کاروانێکی_سەربازیی_ئەمریکا_لە_حلە_ی_عێراق_ھێرشی_کرایە_سەر
سەرچاوە ئاگادارەکان لە عێراقەوە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکیان کرد لە سەر ڕێگای کاروانێکی لوجیستیکی و سەربازیی ئەمریکا لە ناوەڕاستی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 17, 2020 23:04 Asia/Tehran
  • کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لە «حلە»ی عێراق ھێرشی کرایە سەر

سەرچاوە ئاگادارەکان لە عێراقەوە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکیان کرد لە سەر ڕێگای کاروانێکی لوجیستیکی و سەربازیی ئەمریکا لە ناوەڕاستی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ئەم تەقینەوەیە لە نزیکی شاری «حلە»ی ناوەندی پارێزگای بابل ڕووی داوە.

بڕێک لە سەرچاوە ئاگادارەکان ئەم تەقینەوەیە بە سێھەمین ھێرشی سەر کاروانی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق دەزانن لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو.

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و بنکە سەربازییەکانی تیرۆریستانی ئەمریکی لە عێراق لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە چەندین جار کەوتووەتە بەر شاڵاوی ڕاکێت.

گەلێک لە جەماوەرو تاقمەکانی عێراقی خوازیاری کشانەوەی ھێزەکانی تیرۆریستی ئەمریکا لە عێراقن و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش پرۆژەیاسایەکی بۆ کشانەوەی ئەم ھێزانە پەسەند کردووە.