بزوتنەوەی نوجەبا: سازانی عێراق لەگەڵ ئیسرائیل خەیاڵەو بەس
ئهیلوول 18, 2020 16:37 Asia/Tehran
سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی نوجەبا ڕوو لە پیلانگێڕان پێی داگرت: سازانی عێراق لەگەڵ ڕژێمی زایونی قەت ڕوو نادات.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، حوججەتولئیسلام وەلموسلمین عەلی ئەلئەسەدی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی نوجەبا وێڕای ڕەت کردنەوەی دەنگۆی پەیوەست بە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەری زایونی پێی داگرت: سارانی عێراق لەگەڵ دوژمنی زایونی تەنیا خەیاڵەو بەس.
سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبا وێڕای بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە ھەژماری توییتێرەکەی، وێڕای ئیدانەکردنی ڕێککەوتنی بەحرەین لەگەڵ ڕژێمی زایونی جەختی کرد: ملکەچ بوونی ڕەھای کۆمەڵێک لە دەستەڵاتدارانی وڵاتانی گوێڕایەڵی ئەمریکا، دیاردەیەکی تازە نییە، چونکو ئەمریکا پاڵپشتی سەرەکیی حکومەتی ملھوڕانە لە ھێندێک لە وڵاتاندا.