کوژرانی چوار پۆلیسی عێراقی لە لایەن داعشەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i387542-کوژرانی_چوار_پۆلیسی_عێراقی_لە_لایەن_داعشەوە
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە سنورى پارێزگاى کەرکوک چوار پۆلیسی عێراق کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2020 04:09 Asia/Tehran
  • کوژرانی چوار پۆلیسی عێراقی لە لایەن داعشەوە

لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە سنورى پارێزگاى کەرکوک چوار پۆلیسی عێراق کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاسایشتییەکانی  عێراقەوە، مشەوی پێنج شەممە لە یٔاکامی هێرشی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر ھێزەکانی پۆلیسی عێراق لە گوندی «نکار»ی سەربە قەزای «حەویجە»  لە پارێزگای کەرکووک تا یٔێستا چوار پۆلیس کوژراون و ژمارەیەک پۆلیسی دیکەش بریندارن بوون.

ئاماژە بەوەشکراوە کە شەڕ و پێکدادان لە نێوان پۆلیسی عێراق و چەکدارانی داعش تا یٔێستا بەردەوامی هەیە.

ماوەیەکە جم و جوڵی چەکدارانى داعش لە سنورەکانى پارێزگاى کەرکوک و دیالە و سەڵاحەدین پەرەی سەندووەو سوپای عێراقیش زیاتر لە مانگێکە ئۆپەراسیۆنێکى بۆ لەناوبردنى بەرماوەکانى داعش دەست پێ کردووە.