میوانداریی کەربەلا لە ١٢ ملوێن زیارەتکاری ئەربەعینی حسەینی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i387574-میوانداریی_کەربەلا_لە_١٢_ملوێن_زیارەتکاری_ئەربەعینی_حسەینی
بە کۆتایی ھاتنی ڕێ و ڕەسمی ئەربەعینی حسەینی لە کەربەلای پیرۆز، سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق ڕێژەی بەشدارانی ڕێ و ڕەسمی ئەمساڵیان سەرباری تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، زیاتر لە ١٢ ملوێن زیارەتکار ڕاگەیاند.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2020 16:21 Asia/Tehran
  • میوانداریی کەربەلا لە ١٢ ملوێن زیارەتکاری ئەربەعینی حسەینی

بە کۆتایی ھاتنی ڕێ و ڕەسمی ئەربەعینی حسەینی لە کەربەلای پیرۆز، سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق ڕێژەی بەشدارانی ڕێ و ڕەسمی ئەمساڵیان سەرباری تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، زیاتر لە ١٢ ملوێن زیارەتکار ڕاگەیاند.

ھەواڵدەریی نیشتیمانیی عێراق(نینا)، ئەمڕۆ پێنج شەممە بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاسایشتییەکان ڕایگەیاند: ١٢ ملوێن زیارەتکاری عێراقی لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوو، بۆ ڕێزنان لە ئەربەعینی حسەینی سەردانی کەربەلایان کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پتر لە ٣١ ھەزار ئەندامی ھێزی ئاسایشت بە پۆلیس، ڕێکخراوەی ھەواڵگری و حەشدی شەعبی و ھەزارو ٦٠٠ خۆبەخشی جەماوەری لە خزمەتگوزاریی نێوشارو پشکنین و ڕێکمەند کردنی جمینی زیارەتکاران لە ڕێ و ڕەسمی ئەربەعینی ئەمساڵ دا بەشدارییان ھەبووە.

فەرمانگەی ڕێ و ڕەسمەکانی ئەربەعین و ڕێکمەند کردنی موکیبەکانی سەربە «عەتەبەی حسەینی و عەبباسی» لە کەربەلاش ڕایگەیاندووە کە دەھەزارو ٦٠٠ موکیب و کۆڕی حسەینی لە ئەربەعینی ئەمساڵ دا تۆمار کراوە.