تشرینی یه‌که‌م 09, 2020 10:31 Asia/Tehran
  • بەشیر حەداد: با بۆنە ئایینییەکان بکرێنە دەرفەتێک بۆ پێکەوەژیان

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بەپێویستی دەزانن بۆنە ئاینییەکان بکرێن بە دەرفەتەێک بۆ چەسپێندرانی ئاسایشت و بڵاوکردنەوەی کلتوری پێکەوە ژیان و پشتیوانی لە هەوڵە نیشتیمانییەکان لە ئاراستەی بەرەنگاربونەوەی ئاستەنگیە ئابوری، تەندروستی و ئاسایشتییەکان.

«بەشیر حەداد» جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بۆ چلەو ئەربەعینی شەهیدبوونی ئیمامی حسەین(ع) رایگەیاند: بەپێویستی دەزانن سەرجەم بۆنە ئاینییەکان وەک دەرفەتێک بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەنێوان سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی عێراق سودی لێوەربگیرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە، ئەرکی هەموو لایەکە  کە لە وەھا بۆنەیەک دا پشتیوانی لە هەوڵەکانی  چەسپێندرانی ئاسایشت، بڵاوکردنەوەی کلتوری پێکەوە ژیان و یەکتر قبوڵکردن پەرەپێ بدەن و پشتیوانی لە هەوڵە نیشتیمانییەکان بکەن بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاستەنگیە ئابوری، تەندروستی و ئاسایشتییەکان.

سەرپەیڤ