تشرینی یه‌که‌م 12, 2020 07:08 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ لە هەولێر : بەرهەم ساڵح له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی هه‌رێم کۆده‌بێته‌وه‌

بڕیاره‌ ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌، سه‌رۆک کۆماری عیراقل له‌گه‌ڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کۆببێته‌وه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پرسێکی جیاواز بکه‌ن.

 

سایتی رووداو بڵاویکرده‌وه‌ که‌ کۆبونه‌وه‌که‌ له‌ شاری هه‌ولێر ده‌بێت و د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عیراق له‌گه‌ڵ  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبێه‌وه‌ و دۆخی سیاسی و دارایی و تەندروستی لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن.

ئاشکراشیکردوه‌ که‌ کۆبونه‌وه‌که‌ له‌ دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ساز ده‌کرێت.

ئەوە سێهەمین کۆبوونەوەی سەرۆک کۆماری عێراق و سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم دەبێت لە ساڵی 2020 دا .

سەرپەیڤ