شوبات 14, 2026 18:30 Asia/Tehran
  • ئاماری ئەو تیرۆریستانەی لە سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق

وەزارەتی دادی عێراق ڕەگەزنامە و ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق ڕاگەیاند.

ئەحمەد لوعەیبی، وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند: کۆی گشتی زیندانیانی داعشی کە لە سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق پێنج هەزار و ٧٠٣ كەسە لە ٦١ وڵاتەوە، كە  چوار هەزار و  ٢٥٣ كەسیان عەرەبن و ٩٨٣ کەسیش غەیرە عەرەب، ژمارەی عێراقیەکان ٤٦٧ کەسە و ژماری سوورییەکان سێ هەزار و ٥٤٣ کەس.

ناوبراو وتی:  ئەو تیرۆریستانە لە زیندانی ناوەندیی كەرخ زیندانی كراون و ١٨٧ كەسیان خەڵکی مەغریبن، ١٦٥ كەسسیان لە توركەمەنستانەوە هاتوون،  ١٨١ كەسیان شاروومەندی توركیان،  ٢٣٤ كەسیان توونسین، ١٣٠ کەسیان خەڵکی ڕووسیان و ١١٦ كەسیش شاروومەندی میسرن .

بەپێی هەواڵێكی دیكە  ئەرشەد حاكم وتەبێژی فەرمیی دەزگەی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە هێزەكانی ئەم وڵاتە كەسێکیان بەناوی ئەبوو سایل دەستگیر کردووە كە ئەرکی دابین كردن و گواستنەوەی چەكەمەنی بۆ داعش بووە.

 

سەرپەیڤ