قۆڵبەست کرانی دوو سەرکردەی سەرەکیی داعش لە باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i387849-قۆڵبەست_کرانی_دوو_سەرکردەی_سەرەکیی_داعش_لە_باکووری_عێراق
پێکھاتە ئاسایشتییەکانی عێراق باسی قۆڵبەست کرانی دوو سەرکردەی تاقمی تیرۆریستی داعشیان کردووە لە پارێزگاکانی «کەرکوک»و «سەلاحەددین»ی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 15, 2020 07:27 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی دوو سەرکردەی سەرەکیی داعش لە باکووری عێراق

پێکھاتە ئاسایشتییەکانی عێراق باسی قۆڵبەست کرانی دوو سەرکردەی تاقمی تیرۆریستی داعشیان کردووە لە پارێزگاکانی «کەرکوک»و «سەلاحەددین»ی عێراق.

یەکەی ھەواڵگریی وەزارەتی نێوخۆی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: فەرمانبەرانی ئەم یەکەیە لە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەش دا لەگەڵ فەرمانگەی ئاسایشتی پارێزگای «کەرکوک» توانییان سەرکردەیەکی تاقمی تیرۆریستی داعش قۆڵبەست کەن.

لە بەیاننامەی وەزارەتی نێوخۆی عێراق دا ھاتووە: قۆڵبەست کرانی ئەم سەرکردە تیرۆریستەی داعش دوای پێکھاتنی تاقمێکی تایبەتی ئەنجامی گرت و ئەم تیرۆریستە لە ڕەوتی یەکەم توێژینەوەکاندا دانی ناوە بە ئەندام بوونی لە تاقمی تیرۆریستی داعش و بەشداری کردنی لە چەندین ھێرشی تیرۆریستی و مرۆڤ ڕفاندن و کوشتنی کەسانی سڤیل دا.

«یەحیا ڕەسوڵ» وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراقیش باسی قۆڵبەستکرانی تیرۆریستێکی دیکەی کردووە لە پارێزگای «سەلاحەددین».

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.