گردبوونەوەی ناڕازییانەی عێراقییەکان لە بەردەم باڵوێزخانەی فەرەنسا لە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i388343-گردبوونەوەی_ناڕازییانەی_عێراقییەکان_لە_بەردەم_باڵوێزخانەی_فەرەنسا_لە_بەغدا
جەماوەرو کەسایەتییە ئایینییەکانی عێراق بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە سوکایەتی کردنی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەمەڕ بڵاوکردنەوەی دووبارەی کاریکاتێرەکانی سوکاەیەتی کردن بە پێغەمبەری ئیسلام(ص) لە بەردڕەم باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە ناوەڕاستی بەغدا خڕ بوونەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 27, 2020 04:20 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی ناڕازییانەی عێراقییەکان لە بەردەم باڵوێزخانەی فەرەنسا لە بەغدا

جەماوەرو کەسایەتییە ئایینییەکانی عێراق بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە سوکایەتی کردنی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەمەڕ بڵاوکردنەوەی دووبارەی کاریکاتێرەکانی سوکاەیەتی کردن بە پێغەمبەری ئیسلام(ص) لە بەردڕەم باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە ناوەڕاستی بەغدا خڕ بوونەوە.

خۆپیشاندەرانی عێراقی ڕۆژی دووشەممە بە خڕ بوونەوە لە بەردەم باڵوێزخانەی فەرنسا لە مەیدانی « کەھرەمانە» لە ناوچەی ئەلکەڕادەی ناوەڕاستی بەغدا، وتە دزێوەکانی ئەم دواییەی «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری  فەرەنسەیان ئیدانەکردو بۆ لێبوردنخوازی ڕایانسپارد.

خۆپیشاندەرانی عێراقی بە بەرزکردنەوەی ئاڵاکانی عێراق و ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی، داوای بایکۆتکرانی کەل و پەلی فەرەنسییان کرد.

بەرلەمە نوێنەرانی پەرلەمان و کارناسانی سیاسیی عێراق قسەکرێتەکانی سەرۆک کۆماری فەرەنسایان شەرمەزارو داوای دادگایی کردن و سکاڵادەربڕینی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی دژی «مەکرۆن» یان کردبوو لە دیوانی نێونەتەوەیی کەتن .

جەماوەری عێراق ھاوڕەوت لەگەڵ موسڵمانانی دیکەی جیھان بەتایبەت گەلانی ناوچەکە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە سوکایەتی کردنی سەرۆک کۆماری فەرەنسا، کەمپینی بایکۆتکردنی کەل و پەلی فەرەنسییان ڕاگەیاندووە.

ھاوپەیمانیی قەتحی عێراقیش لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئیدانەکردنی ھەڵوێستی دژەئیسلامیی پاریس،بایکۆتی کەل و پەلی فەرەنسای بە کەمترین وەڵام دانەوەی ئەو سوکایەتییەی سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە ئیسلام زانی.