جەختی دەوڵەتی عێراق لە سەر داکۆکی کردن لە ئارمانجی گەلی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i388653-جەختی_دەوڵەتی_عێراق_لە_سەر_داکۆکی_کردن_لە_ئارمانجی_گەلی_فەلەستین
وتەبێژی دەوڵەتی عێراق وتی: بەغدا لەگەڵ تەلەبیب دا ڕێک ناکەوێت و بەرزدەوام پشتگری لەگەل و ئارمانجی فەلەستین دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 03, 2020 10:39 Asia/Tehran
  • جەختی دەوڵەتی عێراق لە سەر داکۆکی کردن لە ئارمانجی گەلی فەلەستین

وتەبێژی دەوڵەتی عێراق وتی: بەغدا لەگەڵ تەلەبیب دا ڕێک ناکەوێت و بەرزدەوام پشتگری لەگەل و ئارمانجی فەلەستین دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فارس ،«ئەحەمەد مەلا تەلال» وتەبێژی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای ڕەت کردنەوەی دەنگۆی ھەرچەشنە بڕیاردانێکی وڵاتەکەی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل ، وتی: بە پێی یاسای بنەڕەتیی عێراق ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی ئیسرائیل قەدەغەیەو تەواوی سیاسەتڤانانی عێراقی دەبێ ڕێز لە ئارمانجەکانی گەلی فەلەستین بگرن.

تەلال بە دەربڕینی ئەمەی کە دەوڵەتی عێراق سوورە لە سەر پشتگری کردن لە کێشەی فەلەستین و پاراستنی قودس وەکو پێتەختی فەلەستین، داوای لە ڕێبەرانی کۆتلەسیاسییەکانی عێراق کرد کە فەرمان و پەیڕەوێکی قورس بە سەر نوێنەرانی لایەنەکاندا بسەپێنن ھەتا بە دوای کەش سازی بۆ تێوەگلاندنی دەوڵەت بە باسی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی ئیسرائیل نەبن.