دیدارو وتووێژی جێگری وەزیری بەرەڤانیی ئێران لەگەڵ وەزیری نێوخۆی عێراق
تشرینی دووهم 05, 2020 16:44 Asia/Tehran
جێگری وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران و وەزیری نێوخۆی عێراق لە بارەی ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک وڵات لە بواری جۆربەجۆردا وتووێژیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، سەردار «قاسم تەقی زادە» جێگری وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لەگەڵ «عوسمان غانمی» وەزیری نێوخۆی عێراق دیدارو سەبارەت بە بابەتگەلی ئاسایشتی، خەباتی دژی تیرۆریزم و ھەروەھا گۆڕینەوەی ئەزمونەی دوو لایەنە وتووێژیان کرد.
جێگری وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی سێ شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێک بەمەبەستی دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی عێراقی گەییشتە بەغدا.
سەرپەیڤ