ڕوودانی تەقینەوە لە پێتەختی عێراق
سەرچاوە ھەواڵییەکان شەوی ھەینی باسی بیسترانی دەنگی تەقینەوەیان کرد لە شاری بەغدای پێتەختی عێراق
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، دەنگی ئەم تەقینەوەیە لە ناوچەی «ئەلمەحمودیە» لە باشووری بەغدا بیستراوە.
لەم بارەیەوە سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاسایشتی له‌به‌غدا رایگه‌یاندووە، شه‌وی ھەینی له ناوچه‌ی «مه‌حمودیه»، کۆگایه‌کی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ته‌قیوه‌ته‌وه و تاوه‌کو ئێستا به‌هۆی به‌رده‌وامیی ئاگری ته‌قینه‌وه‌که‌وه، زیانه‌کان نه‌زانراون.
بە پێی ئەم ھەواڵە لە ئێستادا ژماره‌یه‌ک تیمی تایبه‌تی گه‌یشتونه‌ته نزیک ته‌قینه‌وه‌که، بەڵام تا ئێستا ڕادەی زیانه‌کان نه‌زانراون.
ھێشتا وردیاتێکی زیاتر لە بارەی ئەم ھەواڵەوە بڵاو نەبووەتەوە، بەڵام وەک باسی دەکرێت، هۆکاری سه‌ره‌کیی تەقینەوەکە، بۆ خراپیی هه‌ڵگرتنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه، لێکۆڵینه‌وه‌ش له‌و روداوه و به‌مه‌به‌ستی ده‌رخستنی زیاتری راستیه‌کان بەردەوامە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەمەش تەقینەوەیەک لە ناوچەی «ئەلدەەورە»ی باشووری بەغدا ڕووی دابوو.