تەقە تفەنگ لە بەغدا کۆمەڵێک کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i388993-تەقە_تفەنگ_لە_بەغدا_کۆمەڵێک_کوژراوو_برینداری_لێ_کەوتەوە
میدیاو سەرچاوە عێراقییەکان باسی کوژران و بریندار بوونی کۆمەڵێک خەڵکیان کردووە لە ئەنجامی تەقەتفەنگ لە گەڕەکی «ئەلکازمییە»ی بەغدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 10, 2020 22:22 Asia/Tehran
  • تەقە تفەنگ لە بەغدا کۆمەڵێک کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە

میدیاو سەرچاوە عێراقییەکان باسی کوژران و بریندار بوونی کۆمەڵێک خەڵکیان کردووە لە ئەنجامی تەقەتفەنگ لە گەڕەکی «ئەلکازمییە»ی بەغدا.

کەناڵی ھەواڵدەریی «سابرین» درەنگانی سێ شەممە وای بڵاو کردەوە کە، ئەم تەقە تفەنگە لە نزیکی سەیرانگەیەک دا ڕووی داوەو داپۆرتە سەرەتاییەکان دەربڕی ئەوەن کە لە ئەنجامی ئەم تەقە تفەنگە چەند کەسێک کوژراون و یان بریندار بوونە.

ھێشتا لە بارەی وردیاتی زیاتری ئەم ڕووداوە ھیچ ڕاپۆرتێکی ئەوتۆ بڵاو نەبووەتەوە.