ڕەخنەی بزوتنەوەی «نوجەباء»ی عێراق لە ھەڵس و کەوتی ناڕوونی بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i389072-ڕەخنەی_بزوتنەوەی_نوجەباء_ی_عێراق_لە_ھەڵس_و_کەوتی_ناڕوونی_بەغدا
سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی «نوجەباء»ی عێراق لە ھەڵس و کەوتی ناڕوونی دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕژێمی سەعودی ڕەخنەی گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2020 20:15 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی بزوتنەوەی «نوجەباء»ی عێراق لە ھەڵس و کەوتی ناڕوونی بەغدا

سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی «نوجەباء»ی عێراق لە ھەڵس و کەوتی ناڕوونی دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕژێمی سەعودی ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەلی ئەسەدی» سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی خۆڕاگرییی ئیسلامیی «نوجەباء»ی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: ڕژێمی سەعودی لە ماوەی ١٧ ساڵی ڕابردوو تیرۆریزمی ھەناردەی عێراق کردو بووە ھۆی کاول بوون و لەنێوچوونی ئەم وڵاتە.

«ئەلئەسەدی» وێڕای ڕەخنەگرتن لە ھەنگاوە ناڕوون و گومانلێکراوەکانی دەوڵەتی عێراق لە بارەی پەیمانی ئەم دواییەی بەغدا_ڕیاز وتیشی: ئەم پەیمانە لە ھەز ڕوویەکەوە بە قازانجی عەرەبستانە.

سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی خۆڕاگرییی ئیسلامیی «نوجەباء»ی عێراق، پەیمانەکەی نێوان عەرەبستان و دەوڵەتی کازمیی بە بوارخۆشکەری سازانی دەوڵەتی عێراق لەگەڵ ڕژێمی زایونی زانی و وتیشی: ڕژێمی سەعودی لە سەرەوەی پرۆژەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی دایە لە ئاستی وڵاتانی عەرەبی، بەڵام جەماوەری عێراق لە بەر پابەند بوونی بە بنەماو بایەخەکانی، پێملی وەھا سازانێک نابێت.

شاندێکی وەزیرانی سەعودی ڕۆژی یەکشەممە وێڕای بەسەر کردنەوەی بەغدا چاویان بە کاربەدەستانی عێراقی کەوت و لە بارەی ھێزمەند کردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان وتووێژیان کرد. لەم سەردانەدا چەندین ڕێککەوتننامە لە بواری جۆربەجۆردا لەنێوان بەغداو ڕیاز واژۆ کرا.