ئەمریکا وادەی هاوردە کردنی وزەی لە ئێرانەوە بۆ عێراق درێژ کردەوە
تشرینی دووهم 21, 2020 08:16 Asia/Tehran
ئەمریکا ڕێگەی بە عێراق داوە، 45 رۆژی دیکە گاز و وزە لە ئێرانەوە هاوردە بکا.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاوی کردەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کردووە، ئەمریکا ڕێگە دەدا 45 رۆژی دیکەش عێراق، وزە و گاز و کارەبا لە ئێرانەوە هاوردە بکات.
بەم جۆرە ئیدارەی ترمپ بڕیاری کۆتایی ڕێگەدان یان پچڕان بۆ سەروەختی سەرۆکایەتیی جۆ بایدن دادەنێ، کە لە 20ـی کانوونی دووەمی ساڵی دادێ دەستبەکار دەبێ.
شایانی باسە عێراق لە قەیرانی کورتهێنانی بڕی پێویستی وزەی کارەبادایە، لە ساڵی 2003ـشەوە زیاتر لە 50 ملیار دۆلاری بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کردووە.
سەرپەیڤ