کوژران و بریندار بوونی ٥ لەشکریی عێراقی لە پارێزگای نەینەوا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i389490-کوژران_و_بریندار_بوونی_٥_لەشکریی_عێراقی_لە_پارێزگای_نەینەوا
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە سەر ڕێگای ترۆمبیلێکی سوپای عێراق لە پارێزگای «نەینەوا»ی باکووری ئەم وڵاتە لەشکرییەک کوژراو چوار لەشکریی دیکەش بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2020 22:20 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی ٥ لەشکریی عێراقی لە پارێزگای نەینەوا

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە سەر ڕێگای ترۆمبیلێکی سوپای عێراق لە پارێزگای «نەینەوا»ی باکووری ئەم وڵاتە لەشکرییەک کوژراو چوار لەشکریی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز، سەرچاوەیەکی ئاسایشتیی عێراق وتی: تەقینەوەی ئەم ترۆمبیلەی سوپا ڕۆژی یەکشەممە لە کاتی پەڕینەوەی لە ناوچەی «ھومام عەلیل» ھەڵکەوتوو لە باشووری موسڵ لە ناوەندی پارێزگای «نەینەوا» ڕووی داوە.

بە قسەی ئەم سەرچاوە عێراقییە، ھێشتا ئەوە ڕوون نەبووەتەوە کە ئەم بۆمبایە بەم دواییانە دانراوە یان لە ھەوڵەکانی پێشووی داعش بە جێ ماوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بڕیارە ھێزە کانی ئاسایشتی عێراق لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو ھەڵمەتێک دژی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای «نەینەوا» دەست پێ بکەن.