وەزیری بەرەڤانیی عێراق : نزیکەی دوو ھەزار داعشی لەم وڵاتەدا ماون
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i389590-وەزیری_بەرەڤانیی_عێراق_نزیکەی_دوو_ھەزار_داعشی_لەم_وڵاتەدا_ماون
وەزیری بەرەڤانیی عێراق ڕایگەیاند: ھێشتاش ھەر دوو ھەزار داعشی لە باکووری بابل، بەغداو ناوچە ڕزگارنەکراوەکانی ژێر ڕکیفی داعش بە سەر دەبەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2020 07:29 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرەڤانیی عێراق : نزیکەی دوو ھەزار داعشی لەم وڵاتەدا ماون

وەزیری بەرەڤانیی عێراق ڕایگەیاند: ھێشتاش ھەر دوو ھەزار داعشی لە باکووری بابل، بەغداو ناوچە ڕزگارنەکراوەکانی ژێر ڕکیفی داعش بە سەر دەبەن.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی ئەلعەھد، « جومعە عیناد» وتی: بەشی ھەرە زۆری بەرماوەکانی داعش لە عێراق دا خۆجێیین و شوێنی سەقامگرتنی لە نزیکی ئەو گوندانەیە کە ھێرش و پەلاماری سەر ئەو ناوچانەیە کە لە بوونی تەکفیرییەکان پاک کراوەتەوە.

ناوبراو بە دەربڕینی ئەمەی کە داعش چەکی پێشکەوتەی لە بەر دەست دایە، وتیشی: لە سەدا ٩٠ی ھێرشەکانی داعش لە بەر کەمتەرخەمیی ھێزەکانی ئاسایشت و خەڵکی سڤیلە.

وەزیری بەرەڤانیی عێراق وتیشی: ھێزەکانی سوپای عێراق توانایی کۆنترۆڵ کردنی تەواوی ناوچەکانی عێراق بە تایبەت ناوچا بیاوانییەکانیان نییە.

لەم دواییەدا جم و جوڵی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەگەلێکی عێراق دا لەوانە دیالە، نەینەوا، ئەنبار و پارێزگای سەلاحەددین پەرەی سەندووە.