ڕوودانی تەقینەوە لە پێتەختی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i389681-ڕوودانی_تەقینەوە_لە_پێتەختی_عێراق
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان شەوی ھەینی باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکیان کرد لە بەغدای پێتەختی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 27, 2020 08:26 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوە لە پێتەختی عێراق

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان شەوی ھەینی باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکیان کرد لە بەغدای پێتەختی عێراق.

کەناڵی سومریەنیوزی عێراق ڕایگەیاند: ئەم تەقینەوەیە لە ناوچەی کەڕڕادەی بەغدا ڕووی داوە.

ھێشتا ڕوونکردنەوە ی زیاتر لە بارەی ھۆو ھۆکارەکانی ئەم تەقینەوەیە بڵاو نەبووەتەوە.

ئەمە چەندەمین ڕووداوەی لەم چەشنەیە کە لە ماوەی حەوتەکانی ڕابردووی بەغدای پێتەختی عێراق بە خۆیەوە دەیبینێت.