ناسینەوەی شوناسی 104 تەرمی دۆزراوە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگاڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i389759-ناسینەوەی_شوناسی_104_تەرمی_دۆزراوە_لە_گۆڕە_بەکۆمەڵەکانی_شنگاڵ
دادپزیشکیی بەغدا ؛ شوناسی 104 تەرمی دۆزراوە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ئێزدیەکانی قوربانیی جەنایەتەکانی داعش لە شنگالی ناسیەوە و ڕایگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 28, 2020 18:10 Asia/Tehran
  • ناسینەوەی شوناسی 104 تەرمی دۆزراوە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگاڵ

دادپزیشکیی بەغدا ؛ شوناسی 104 تەرمی دۆزراوە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ئێزدیەکانی قوربانیی جەنایەتەکانی داعش لە شنگالی ناسیەوە و ڕایگەیاند.

یەکێک لە ئەندامانی لیژنەی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەی جەنایەتەکانی داعش لە پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند  داد پزیشکیی بەغدا  شوناسی 104 تەرمی دۆزراوە لە گۆڕە بە کۆمەڵەکانی شنگاڵی ناسیەوە و ڕایگەیاندووە .

فەلاح حەسەن یەکێک لە ئەندامانی  لیژنەی لێکوڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەکان لە پارێزگای دهۆک وتی  : ماوەیەک لەمەوبەر تەرمی 124 کەس لە گۆڕە بە کۆمەڵەکانی شنگال دۆزرابووەوە کە بۆ ناسینەوەی شوناس نێردراونەتە بەغدا کە لە ئاکامدا  دادپزیشکیی بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆڕتێک شۆناسی 104 تەرمی ناسیەوە و ڕایگەیاند .

ناوبراو وتیشی : ئەو تەرمانە لە دوو گوندی  سولاخ  وکۆجو هەڵکەوتوو لە شنگال لە گۆڕە بە کۆمەڵەکان دۆزرانەوە و داد پزیشکیش  بە  تاقیکاریی  دی  ئێن  ئەی  شۆناسی ئەو تەرمانەی  ناسیەوە