باڵوێزی ئێران لە بەغدا: دیداری سەردار قائانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ، خۆڕاگریی وڵامی ئەمریکا دەداتەوە
باڵوێزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند کە فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران لە سەفەری ئەم دواییەی خۆی بۆ عێراق لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلعالەم، ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە بەغدا باسی دیداری سەردار قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقی کرد.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لەو بارەوە وتی: سەردار قائانی لە ڕەوتی ئەو سەفەرەی خۆی بۆ بەغدا لەگەڵ مستەفا کازمی و بەرهەم ساڵح سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد. ناوبراو هەروەها لەگەڵ چەند کەس لە بەرپرسانی بەغداش دیداری کردووە.
باڵوێزی ئێران لە بەغدا لە درێژەدا بە ئاماژە بە سیاسەتەکانی ئێران لە بەرانبەر عێراق، وتی: ئێران هیچکات لە کاروباری ناوخۆیی پارتەکانی عێراق دەستێوەردانی نەکردووە و نایکات. ئەوە پارت و فراکسیۆنەکانی عێراقن کە دەیانەوێت لەگەڵ ئێران ڕاوێژ بکەن.
لە هەمان پێوەندیدا مەسجدی وتی: گرووپەکانی بەرخۆدان لەگەڵ ئەمریکا کێشەی جیدیان هەیە. ئەمریکییەکان دژی خوڕاگریی دەوەستێتەوە. ئێمە پێمان وایە کە ترامپ نابێت کاری هاندەرانە ئەنجام بدات. ئەگەری ئەمریکییەکانی هەوڵێک دژی گرووپەکانی بەرخۆدان ئەنجام بدەن، وەڵامی خۆڕاگریی توند دەبێت.