ڕەوشتی نالەباری تیرۆریستانی داعش لە عێراق دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i390176-ڕەوشتی_نالەباری_تیرۆریستانی_داعش_لە_عێراق_دا
وتەبێژی سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق ڕەوشتی تیرۆزریستانی داعش لەم وڵاتەی بە تایبەت دوای ھەڵمەتە ئاسمانییە گورچکبڕەکانی بە «شڵەژاو» نرخاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 09, 2020 14:27 Asia/Tehran
  • ڕەوشتی نالەباری تیرۆریستانی داعش لە عێراق دا

وتەبێژی سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق ڕەوشتی تیرۆزریستانی داعش لەم وڵاتەی بە تایبەت دوای ھەڵمەتە ئاسمانییە گورچکبڕەکانی بە «شڵەژاو» نرخاند.

بە پێی ڕاپۆرتی «ئەخبارۆلعێراق»، «تەحسین خەفاجی» وتی: داعش لە ئێستادا گیرۆدەی ڕەوشتێکی شڵەژاوەو دیارە ئەمەش بۆ ھەوڵ و چالاکیی ھێزەکانی ئاسایشت و ھەروەھا فەرمانگەی ھەواڵگریی سەربازی و ڕێکخراوەی ئاسایشتی نیشتیمانی و ڕێکخراوەی ھەواڵگریی عێراق دەگەڕێتەوە.

«تەحسین خەفاجی» وتیشی: ھەڵمەتی ئاسمانیی ئەم دواییە بۆسەر مۆڵگەکانی داعش لە ناوچەی «یەسریب» لە پارێزگای سەلاحەددین بووەتە ھۆی کوژرانی دەیان داعشی.

لە ڕەوتی ئەم ھێرشە سەرکردەیەکی ھەڵکەوتەی تەکفیرییەکانیش کوژرا.