ڕوودانی سێ تەقینەوە لە پێتەختی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i390399-ڕوودانی_سێ_تەقینەوە_لە_پێتەختی_عێراق
سەرچاوە عێراقییەکان باسی تەقینەوەی سێ بۆمبای تەنیشت جاددەیان کردووە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی «بەغدا»ی پێتەختی ئەم وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 15, 2020 16:54 Asia/Tehran
  • ڕوودانی سێ تەقینەوە لە پێتەختی عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان باسی تەقینەوەی سێ بۆمبای تەنیشت جاددەیان کردووە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی «بەغدا»ی پێتەختی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، ستافی میدیایی سەربە وەزارەتی بەرەڤانیی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند: ئەم تەقینەوانە ھا.کات لەگەڵ ھەڕەشەو گوڕەشەی تاقمی ناسراو بە «ئەھلی مەعروف» ڕووی داوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرەڤانیی عێراق، ئەم تەقینەوانە زیانی گیانیی بە دواوە نەبووە و بەس زیانی دراڤیی لێکەوتووەتەوە.

ھێشتا لە بارەی ئەم ڕووداوە وردیاتێکی زیاتر ئاشکرا نەکراوە.