«حەشدی شەعبی» ھێرشی داعش بۆ سەر پارێزگای «دیالە»ی عێراقی بەرپەرچ دایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i390451-حەشدی_شەعبی_ھێرشی_داعش_بۆ_سەر_پارێزگای_دیالە_ی_عێراقی_بەرپەرچ_دایەوە
ھێزەکانی ڕێکخراوەی «حەشدی شەعبی»ی عێراق شەوی پێنج شەممە ھەوڵی چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی داعشیان بۆ ھێرش کردنە سەر پارێزگای «دیالە»ی ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە پوچەڵ کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 17, 2020 04:10 Asia/Tehran
  • «حەشدی شەعبی» ھێرشی داعش بۆ سەر پارێزگای «دیالە»ی عێراقی بەرپەرچ دایەوە

ھێزەکانی ڕێکخراوەی «حەشدی شەعبی»ی عێراق شەوی پێنج شەممە ھەوڵی چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی داعشیان بۆ ھێرش کردنە سەر پارێزگای «دیالە»ی ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە پوچەڵ کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «حەشدی شەعبی» لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ھێزەکانی تیپی ١١٠ی ئەم ڕێکخراوەیە، ھێرشی چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی داعش بۆ سەر گوندی « ئەحمەد تاھیر» لە شارستانی «خانەقین» لە پارێزگای «دیالە»یان بەرپەرچ دایەوەو تیرۆریستانیان ناچار بە ھەڵاتن کرد. 

سەرباری تێکشکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق دا، کەچی ھێشتا کۆمەڵێک لە بەرماوەکانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق خۆیانیان حەشار داوەو جاروبار بە شێوەی پرژو بڵاو هێرشێکی تێکدەرانە ئەنجام دەدەن

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا هێزەکانی عێراق بە یارمەتیی حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە و یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرێک لە ناوچەداگیر کراوەکانیان لەوانە شاری موسڵ لە تیرۆریستانی داعش سەندووەتەوەو لە کردەوەدا کاری داعش لە عێراق دا کۆتایی پێ هاتووە.