تیاچوونی دوو تیرۆریستی داعشی لە ڕۆژئاوای ئەنباری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i390471-تیاچوونی_دوو_تیرۆریستی_داعشی_لە_ڕۆژئاوای_ئەنباری_عێراق
وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق باسی تیاچوونی دوو تیرۆریستی داعشیی کردووە لە ڕۆژئاوای ئەنباری عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 17, 2020 12:03 Asia/Tehran
  • تیاچوونی دوو تیرۆریستی داعشی لە ڕۆژئاوای ئەنباری عێراق

وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق باسی تیاچوونی دوو تیرۆریستی داعشیی کردووە لە ڕۆژئاوای ئەنباری عێراق.

«یەحیا ڕەسوڵ» وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: ھێزەکانی لەشکری یەکی سوپای عێراق بە گوێرەی ئەو ھەواڵ و رانیارییە وردانەی کە لە لایەن دەزگاکانی ھەواڵگرییەوە پێیان گەییشت، بە ھاوکاریی ھێزی ئاسمانی لە باشووری ناوچەی « تەبەعات» لە ڕۆژئاوای «ئەنبار» دوو تیرۆریستیان کە یەکێکیان پشتێنی تەقاندنەوەی پێ بوو لەنێو برد.

وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ھێزەکانی عێراق ھەروەھا ترۆمبیلێکی تیرۆریستانیشیان لەم ناوچەیەدا کردە ئامانج و لەنێویان برد.