دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی حەشدی شەعبی دژی داعش لە ڕۆژئاوای عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i390682-دەست_پێ_بوونی_ئۆپراسیۆنی_بەربڵاوی_حەشدی_شەعبی_دژی_داعش_لە_ڕۆژئاوای_عێراق
ھێزەکانی حەشدی شەعبی بە بەشداریی ھێزی ئاسمانیی عێراق ئۆپرالسیۆنێکی بەربڵاویان دژی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای «ئەنبار» لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە دەست پێ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 23, 2020 03:54 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی حەشدی شەعبی دژی داعش لە ڕۆژئاوای عێراق

ھێزەکانی حەشدی شەعبی بە بەشداریی ھێزی ئاسمانیی عێراق ئۆپرالسیۆنێکی بەربڵاویان دژی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای «ئەنبار» لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە دەست پێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی «مەعلومە»، «قەتەری عوبەیدی» لە فەرماندەرانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار وتی: ئەم ئۆپراسیۆنە لە ناوچەکانی «وادی حوران» و «حوسەینیات» و ناوچە جۆربەجۆرەکان لە قوڵایی سارای ڕۆژئاوایی پارێزگای «ئەنبار» بە مەبەستی ڕاوەدوونانی شانەکانی داعش ئەنجام دەگرێت.

ھێزەکانی عێراق حەوتەی ڕابردووش بە ئەنجام دانی ئۆپراسیبۆنی سارای ناوچەی «ڕۆتەبە»لە ڕۆژئاوای ئەنبار کۆمەڵێک لە تیرۆریستانی داعشیان لەنێو برد.

ھێزەکانی حەشدی شەعبی ھەروەھا ڕۆژی ڕابردووش بە ھاوبەشیی سوپای عێراق توانییان ٧٠ کیلومەتر لە ناوچەیەکی باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای «سەلاحەددین» لە باکووری ئەم وڵاتە پاک کەنەوە.