توندتر کرانەوەی دەستەوداری ئاسایشتی لە ناوچەی «سەوز»ی بەغدا
سەرچاوە عێراقییەکان باسی توندکرانەوەی دەستەوداری ئاسایشتی لە ناوچەی «سەوز»ی بەغدایان کردووە.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی و سه‌ربازی له به‌غدا، ئه‌مرۆ هه‌ینی، ڕیانگەیاند،له چوار چێوه‌ی پلانی به‌رگری له باره‌گای نوێنه‌ره دپلۆماسیەکان، هێزێکی تایبه‌تی عێراقی له ناوچه‌ی سه‌وز بڵاوبونه‌ته‌وه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ر هێرشێکی چاوەڕنەکراو لە دژی ناوەندە دپلۆماسیەکان.
سەرچاوە ئەمنییەکان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو باسی بڕیاری تاقمە تیرۆریستەکانیان کرد بوو بۆ ھێرشی بەڕۆکێتی سەر ناوچەی سەوزی بەغدا اە شەوی سەری ساڵی تازەدا.
«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراقیش شەوی ھەینی لە سەر ھاریکاریی دامەزراوە دەوڵەتیەکان لەگەڵ ژووری ئۆپراسیۆنی ھاوبەش لەمەڕ گەڕاندنەوەی ئاسایشت بۆ وڵات و پێویستیی پاراستنی سنوورەکان و تەفروتونا کردنی شانەنوستووەکانی تیرۆریستان لە عێراق پێی داگرتبوو.