شەھیدبوونی 10 ئەندامی حەشدی شەعبی لە پەلاماری داعش بۆسەر سەلاحەدین
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i392016-شەھیدبوونی_10_ئەندامی_حەشدی_شەعبی_لە_پەلاماری_داعش_بۆسەر_سەلاحەدین
حەشدی شەعبی عێراق شەوی رابردوو باسی شەھیدبوونی 10 کەس لە ھێزەکانی خۆی کرد لە پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆسەر پارێزگەی سەلاحەدین .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 24, 2021 05:13 Asia/Tehran
  • شەھیدبوونی 10 ئەندامی حەشدی شەعبی لە پەلاماری داعش بۆسەر سەلاحەدین

حەشدی شەعبی عێراق شەوی رابردوو باسی شەھیدبوونی 10 کەس لە ھێزەکانی خۆی کرد لە پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆسەر پارێزگەی سەلاحەدین .

حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند ، تیرۆریستانی داعش پەلاماریان کردووەتەسەر بنکەکانی تیپی 22 ی ئەم ریکخراوەیە لە دەوروبەری ناوچەی ئەلعەیس لە ناوچەی حەمرینی پارێزگەی سەلاحەدین . 

بە پیێ راگەیاندنی حەشدی شەعبی ، لەو پەلامارەدا فەرماندەی ھەنگی سێھەمی تیپی 22 ی حەشدی شەعبیی عێراق لە گەڵ 9 کەسی دیکە شەھید کراون . 

سەرچاوە عێراقیەکان رایانگەیاند ، ھەڵمەتی سەربازی بۆ بەرپەرچدانەوەی پەلاماری داعش بەردەوامە و شەڕ لە ناوچەی ئەلعەیس گەرمە . 

کەناڵی سابرین نیوزیش رایگەیاند ، داعشیەکان لەو ناوچەیە کەوتوونە گەمارۆی ھێزەکانی حەشدی شەعبی .